یاسای ڕاکێشان چییە؟
یاسایەکە لە یاساکانی ژیری ناوەکی (العقل الباطن) باس لەوە دەکات کە هەمو ژیانی ڕۆژانەی ئێستامان ئەنجامی بیرکرنەوەکانی ڕابوردومانن، وە بیرۆکەکانی ئێستاشمان دەبنە هۆی پێکهێنانی داهاتومان، بە شێوەیەکی ڕونتر یاسای ڕاکێشان دەڵێت: هێزی بیرکردنەوەی هەمو کەسێک تایبەتمەندیەکی گەورەی هەیە لە ڕاکێشانی شتەکاندا بۆلای خۆی، بۆیە هەرکات بیر لە شتە خراپەکان بکەیتەوە ئەوا تۆ ئه و شتە ڕادەکێشیت بۆلای خۆت و دەیهێنیتە ژیانی خۆتەوە، وە هەرکاتێکیش بیر لە شتە جوان و باشەکان بکەیتەوه و ئاواتیان بۆ بخوازیت و هەوڵبدەیت بەدەستیان بهێنیت، یاسای ڕاکێشان ئه و شتە باشانە ڕادەکێشێت بۆت.
سودەکانی یاسای ڕاکێشان:
1-بەدەست هێنانی ئه و شتانەی کە دەتەوێت.
2-زۆرکردنی داهاتت.
3-بەرنامەڕێژی دەرونی.
4-بە ئاسان تەماشاکردنی ژیان... هتد. شتانێکی زۆر زۆر.
من خۆم یاسای ڕاکێشان بەکاردەهێنم لە زۆربەی بوارەکاندا، بەڵام تەنها ئەم نمونەیە باس دەکەم، من ڕۆژانە کاتێک دەچم بۆ سەرکارەکەم لە ناخی خۆمدا دەڵێم سەرەڕای جەنجاڵی ڕێگاوبان من بە ئاسانی هۆکاری گواستنەوەم دەست دەکەێت، ئه و ڕۆژانە بە دڵنیایەوە هۆکاری گواستنەوەم زۆر بە ئاسانی دەست دەکەوێت، بەڵام بە داخەوە ئه و ڕۆژانەی کە لە یادم دەچێت یاسای ڕاکێشان بەکاربهێنم یان کاتێک دەچم بۆ شوێنێکی تر جگە لە شوێنی کارەکەم بە ئەمری خوا زۆر ناڕەحەت هۆکاری گواستنەوەم دەست دەکەوێت، ئیتر دەڵم: وایی! ئەوە لە بیرم چوو یاسای ڕاکێشان بەکاربهێنم بۆیە به و شێوەیەیە.
بەڵگەی تریشمان هەیە بۆ نمونە:
ئەوە تۆی کە یاسای ڕاکێشان بەکاردەهێنیت و چێژ وەردەگریت لە سەرەنجامەکانی، ئێستا دەڵێت : ئایا چۆن ئەم یاسایە بەکار بهێنم؟
یەکەم: ژیری ناوەکیت بەرنامە ڕێژبکە بەم شێوەیە:
ئامانجەکەت دیاری بکە پاشان چاوەکانت دابخە، بیر لەوە بکەرەوە کە تۆ سەرکەوتو دەبیت لە بەدەست هێنانی ئه و ئامانجنەی کە دەتەوێت پێیان بگەیت.
بە متمانەیەکی تەواوەوە لە ناخی خۆتدا بڵێ من بە دڵنیایەوە دەتوانم ئەم ئامانجە بەدەست بهێنم، (ناوی ئامانجەکەت ببە)
ئێستا بە زەردەخەنەیەکەوە چاوەکانت بکەرەوه و خۆت دڵنیا بکەرەوە کە ئامانجەکەت دێتەدی.
ئیتر چاوەڕێی ئەنجامەکەی بکە، وە بۆ ئەوەی سەرەنجامەکان دڵنیابکەیتەوە دوبارە ژیریت بەرنامەڕێژی بکەروە، وە زۆر بە لە سەرخۆیی و ئارامیەوە هەستە بەم کارە:
چوار جار هەناسەی زۆر قوڵ هەڵبمژه و بیدەرەوە، وە پێویستە زۆر بڕوات بەم کارە هەبێت کە ئەنجامی دەدەیت تۆ بڵێت تواناکانی سنورداربن؟ بێگومان نەخێر، بەڵگو دەتوانێت هەر ویستێکی هەبێت بەدەستی بهێنێت، دەبێت بڕوامان وابێت کە ئێمە زۆر لەوە بەتواناترین کە خۆمان بیری لێدەکەینەوە، بەڵام بەداخەوە بیرۆکە نەرێنیەکان وای لێکردوین کە خۆمان بە کەم تەماشا بکەین و بڵێین: ناتوانین.. ناتواین...
کەواتە مرۆڤ زۆر لەوە بە تواناترە کە خۆی دەرکی پێکردووە.. لەبەر ئەوەی دروستکراوێکی ڕێز لێنراوە.
#زریان سەرچناری#
سەرچاوە ئەنتەرنێت /2016
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 8,293 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!