لە ساڵی (1961) هاتۆتەدنیاوە لە (1983) پەیمانگای تەکنۆلۆژی لە بەغدا تەواوکردووە، یەکەم پێشانگای هونەرمەند لە ساڵی (1985) لەمۆزەخانەی #سلێمانی# کردووەتەوەپاش کردنەوەی چەندین پێشانگای تر لە ساڵی (1998) ئەزموونێکی تری لەچیای ئەزمەر نمایش کردووەهەروەها لە ساڵی (1999)شدا نمایشێکی تری لەژێر ئاوی زێوێ پیرەمەگرون کردووە.. هونەرمەند بەردەوام بووەلەکارەکانی و لە هەموو ساڵێکدا نمایشەرەنگاو ڕەنگەکانی ئەنجام داوە، وەبەشداری لەزیاتر لە (30)پێشانگادا کردووەلەشارەکانی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەوەک (بەریتانیا، فینلەندە، دانمارک، هۆڵەندا) هونەرمەند ئێستا مامۆستای بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانەلە سلێمانی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,855 times