ئەم شاعیرە پایە بەرزەی کورد ناوی ئەحمەدی کوڕی شێخ محەمەدی موکریانییەو لەگوندێکی ناوچەی شنۆ لەدایک بووە. بەهەرزەکاری تووشی نەخۆشییەکی چاو بووە کە نابینای کردووە، بۆیە بە ئەحمەدی کۆر ناوبانگی دەرکردووە. هەرچەندە پلەیەکی بەرزی خوێندەواری نەبووە، بەڵام لەهەموو بوارەکانی ژیاندابلیمەت بووە، بەتایبەت لە هۆنینەوەی شیعری ئاییندا. ئەحمەدی کۆر ماوەیەکی زۆر لەسلێمانی ژیاوەو لەوێ لەسەر دەستی شێخێکی ناوداردا بەتەواوی ڕووی کردۆتە خواناسی و پاشان گەڕاوەتەوە سابڵاخ و خەریکی ڕێنمایکردنی خەڵک بووە. ساڵی 1857 لەتەمەنی 85 ساڵیدا لەدەوروبەری بۆکان کۆچی دوایی کردووەو لەگۆڕستانی (عەنبارە) بەخاک سپێردراوە. شیعرەکانی ئەحمەدی کۆر کە زوربەی هەرە زۆریان شیعری خوا پەرستین، گەلێ پاراو و دڵڕفێنن. گرنگترین خەسڵەتی شیعرەکانی ئەم شاعیرە بەرجەستەیەی کورد ئەوەیە کە بەکێشی خۆماڵی نوسراون. هەرچەندە ئەحمەدی کۆر وشەی بێگانەی لەشیعرەکانیدا بەکارهێناوە، بەڵام ئەم دیاردەیە نەبۆتە هۆی لاواز بوونی بەرهەمەکانی. هەندێ لەسەرچاوە مێژووییە کۆنەکان ئەڵێن ئەحمەدی کۆر بەزمانی (عەرەبی) و (فارسی)یش شیعری وتوە، بەڵام هەموویان فەوتاون.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,392 times