کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی ڕایدەگەیەنێت، لەبەرامبەر کارەکانی لەهەناردەکردنی #نەوت#ی کێڵگەی تاوکێ، بڕی 39.5 ملیۆن دۆلاری لەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2017 کۆمپانیای نەوت و گازی (DNO)ی نەرویجی جەختیکردەوە، شایستە داراییەکانی خۆی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، لەبەرامبەر کارەکانی کە لەهەناردەکردنی نەوتی کێڵگەی تاوکێ ئەنجامیدابوو.
لەبەیاننامەیەکدا کۆمپانیا نەرویجییەکە ڕایگەیاندووە لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئینرجی بڕی 39.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە، وەک شایستەی دارایی لەبەرامبەر کارەکانیان لەهەرناردەکردنی نەوتی خاوی کێڵگەی تاوکێ بۆ مانگی تەموزی 2017.
و: محەمەد نەجمەدین[1]
11-10-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,049 times