یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
لە مەکتەبی سەربازیی هەڤاڵ ملازم عومەر لەگەڵ هێزەکانی یەکێتی چووبوون بۆ دیووی ئێران بۆ هاوکاریی کوردەکانی ئێران و حیزبی دیموکرات لە جەبهەی کونەمشکە و میراوا. پاسدار و حکومەتی ئێران هێرشێکی گەورەیان هێنابوو بۆ سەر هێزەکانی کوردستان. ئێمەش وەک هێزی پشتیوان بەشداریی ئه و شەڕانەمان کرد. برادەران لەوێ بوون، هێزەکانمان لە هەموو تیپەکان و سنوورەکانەوە بانگ کرابوون و لە شەڕەکەدا بوون. ئیتر من کە گەیشتم، ڕۆژانە لە مەکتەبی سەربازی دەوامم دەکرد. هێزەکانمان چووبوونە قوڵایی ئێرانەوە. بێجگە لە جەبهەی میراوا و کونەمشکە، شەڕ لە جەبهەی ئاڵوەتان گەرم بوو. لە کونەمشکە شەهیدمان زۆر بوو، زستانێکی زۆر سەختیش بوو، شێخ فەیسەڵ شەهید بوو، خەڵکی هەڵەبجە بوو، ملازم خولە بریندار بوو، بڕبڕەی پشتی بەرکەوتبوو، لە کۆتایی شەڕەکان کشاینەوە. برادەران گەڕانەوە و کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کرا. له و کۆبوونەوەیەدا بڕیاری دروستکردنی مەڵبەندەکان درا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,700 times