فوئاد مەجید میسری
فوئاد مەجید میسری و کۆی بەرهەمە شانۆییەکانی
گومانی تیا نییە، فوئاد مەجید میسری، یەکێکە لەو کەسە کەمانەی دەمێ ساڵە لە ژێر کاریگەری میتود و دیدی شانۆیی برێشت و تەکنیکی نامۆبووندا چەندان دەقی شانۆیی ناوازەی نووسیوە، هاوکات چەندان دەقی تری ئامادە کردووە و وەرگێڕاوە. بە داخەوە من ئەم هەوڵانەی کاک فوئاد، کە لەسەر شانۆکانی سلێمانی پێشکەش دەکران، نەدیوە، لەبەر ئەوەی ئەوکاتانە منداڵ بووم و هێشتا ڕێگام نەکەوتبووە شانۆکان. وابزانم تەنها (تەنەکە)م بینیووە.
فوئاد مەجید میسری لە هەوڵێکی بێ وێنەدا ئەم دەقانە و[1] هەموو ئەو دەقانەیشی کردوونی بە کوردی، لە کتێبێکی گەورەی 1000 لاپەرەیدا چاپ کردووە. کتێبەکە، جگە لە دەقەکان، چەندان دۆکیومێنت، بەڵگەنامە، پرۆگرامی نەمایشەکان، گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە لەخۆ دەگرێت و بەمەیش بەشێکی گرینگی ئەرشیفی شانۆی کوردی پاراستوە، ئەو ئەرشیفەی ئێمە نیمانە. ئەم کتێبە گەنجینەیەکی گەورەیە بۆ شانۆی کوردی، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لێکۆڵینەوە لەو قۆناخەی شانۆی کوردی بکەن و بۆ هەموو مێژووی شانۆی کوردی. بێگومان کاک فوئاد خزمەتێکی گەورەی بە ڕەوت و بزوتنەوەی شانۆی کوردی کردووە.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,209 times