ڕەنجی فەرهاد بکێشی گەنجينەی قارونت دەست ئەکەوێت
فەرهادێک کێوی بێستون شەق بکات واتە ڕەنجێکی باشی کێشاوە بەرامبەر ئه و ڕەنجەش دەبێت دەستکەوت هەبێت، لێرەدا دەستکەوتەکە(گەنجينە)يەک دەبێت هاوشێوەی گەنجينەکەی(قاروون)ی وەزيری فيرعەونەکانی ميسری سەردەی موسای پێغەمبەر(د.خ)، گوزارشتی ئەم ئيديۆمە ئامۆژگاری و ڕێنمايی يە هەروەها هاندانيشە دەڵێت ئەگەر هەوڵ و تێکۆشانت هەبێت ئەوا بەرهەم و دەستکەوتت دەبێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,594 times