دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، کاک فەلاح مستەفا، بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (یوسف مستەفا بەکر)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی بەڕێزت و خانەوادە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین.
لە خودای دلۆڤان داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو کاکە(یوسف)ی براتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، ئۆقرەیی و ئارامیش بە ئێوە و خزم و کەسوکارتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
7ی 9ی 2020
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,861 times