سەڵاحەدین محەمەد ئیسماعیل (مامۆستا سەلاح)، لە ساڵی 1957، لە گوندی ئیلنجاغی گەورەی سەر بە شارۆچکەی #کۆیە# لەدایک بووە... دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی (بەشی ژمێریاری) شاری #سلێمانی# بوو... لە ساڵی 1977، لە ڕێگای (کاردۆ گەڵاڵی)یەوە، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی (بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان)ەوە کردوە. لە شار کادیرێکی چالاک و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی قوتابیانی کوردستان (سەر بە بزوتنەوە)، بووە. لە ساڵی 1980، چۆتە شاخ و بۆتە پێشمەرگە.... لەژیانی پێشمەرگایەتیدا، ڕۆڵی لێپرسراویەتی وەک; ئەندامی ناوچە، بەرپرسی ناوچەی ڕواندز، بەرپرسی ناوچەی دەشتی #هەولێر#، کارگێڕی لقی هەولێری، بینیووە... لەگەڕی دووەمی شەڕی ناوخۆ، لە 22-08-1983، لە گوندی (ئێندزە)ی بناری #قەندیل#، شەهید بووە... لە گۆڕستانی گوندی (ئیلنجاغی بچووک)ی سەر بە شارەدێی قوشتەپە، بە خاک سپێردراوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 789 times