دەقی پرسەنامەکە:
برای بەڕێزمان کاک شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (پرشنگ شێخ ڕەشید)، ژنە تێکۆشەرو پێشمەرگەی شاخ و هاوسەری بەڕێزتان و کچی کەسایەتی دیاری ناوچەی سەنگاو، خوالێخۆشبوو شێخ ڕەشید شێخ کەریم، پرسە و هاوخەمیی قوڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین.
خاتوو پرشنگ، پێشمەرگەی شاخ و ژنێکی تێکۆشەری ڕێگای کوردایەتی بوو کە لە خێزانێکی قوربانی بەخش و کورد پەروەر بوو، له و پێناوەشدا چەندین شەهیدیان بەخشیوە بۆیە لەدەستدانی ژنەتێکۆشەرێکی وەها لەناخەوە نیگەرانی کردین و هیوادارین ئەمە دواناخۆشی هەموولایەک بێت و ڕوحی کۆچکردووش بۆ هەمیشە شادبێت
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,027 times