شوان مەیلی بێ، لە گیسکە نێر شیر ئەدۆشێ
شوانی و شوانکارەیی یەکێکە لە پیشە کۆنەکانی مرۆڤ، لەگەڵ ماڵی کردنی گیانلەبەران ئەو پیشەیەش بووە بە پیشە و پیشەوەرەکەی بووە بە شوان و شوانکارە، نزیکترین کەس له و گیانلەبەرانە شوانەکەیە، هەموو ڕۆژێک بۆ لەوەڕاندن ئه و هەرد و ئه و کێوان و دەشتانەیان لەگەڵ دەکات، ئەوەندە شارەزایان دەبێت دەتوانێت بە هەموو شێوەیەک باریان بهێنێت، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و هاوشێوەی پەندی (نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب) بەکارهێنراوە، دەوترێت: شوان مەیلی بێ، لە گیسکە نێر شیر ئەدۆشێ واتە هەرکەسە و بەکار و ئیش و شارەزایی خۆی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 487 times