بەسەرما نووستووە، بە گەرما هەستاوە.
لەشگرانی یەکێکە لە خەسڵەت و سیما ناشرین و خراپەکانی مرۆڤ، لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس ئیشوکارە زۆر تایبەتییەکانی خۆیان ڕۆژانە، بەهۆی تەممەڵی ئیش لەکاتی خۆیدا جێبەجێناکەن، بەسەرما نووستوو، واتە: لەکاتی پێویستدا کارناکات، بەگەرما هەستاوە، واتە: ئەو کاتەی ئیش نییە ڕاستدەبێتەوە بۆ ئیش. پەندەکە بە کەسێکی تەممەڵ ئەوترێ کە ئیشەکانی لەکاتی خۆیدا نەکا.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 124 times