ناونیشانی بابەت: تیمێک لە قوتابییانی زانکۆی سۆران دوو سەرکەوتنی مەزنی نێودەوڵەتییان تۆمار کرد
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی (IREX) ی ئەمریکی لە ڕێگەی سەنتەرەکانی کاری زانکۆکان، پۆلێک لە قوتابییانی زانکۆی سۆران لە دوو چالاکی نێودەوڵەتی شان بە شانی زانکۆکانی ئێراق و ئەمەریکا و ئوردن بۆ ماوەی (6) ھەفتە و (8) ھەفتە بەشداربوون.
چالاکیی یەکەم بریتی بوو لە (Global Solutions Conversation) ، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر ئالێنگارییەکانی جیھان بە پشتبەستن بە (17) ئامانجە بەردەوام و پێشکەوتووەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. قوتابییانی زانکۆی سۆران ڕۆلێکی بەرچاویان ھەبوو لە گفتوگۆکان و پێشنیارکردنی چارەسەری پێویست و وەک یەکێک لە چالاکترین تیمەکان ھەڵبژیردران.
چالاکیی دووەم بریتی بوو لە پێشبرکێیەک لەژێر ناونیشانی (Global Solutions Sustainability Challenge) ، تایبەت بوو بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ یەکێک لە ئالێنگارییەکان لە ڕێگەی دورستکردنی بەرھەمێک و ناساندنی بۆ بازاڕی کار. قوتابییانمان توانییان بەرھەمێک بۆ مەبەستی پاککردنەوەی ئاوی بەشە ناوخۆییەکان دورست بکەن کە بریتی بوو لە (فلتەرێکی جێگۆر و بوتڵێکی شوشەیی) .
شایەنی باسە، تیمی زانکۆی سۆران لە قۆناغی پێش کۆتایی توانی یەکێک بێت لە (5) تیمی سەرکەوتوو، لە قۆناغی کۆتاییش وەک تاکە زانکۆی ھەرێمی کوردستان و ئێراق توانی پارێزگاری لە مانەوەی بکات. لەسەر ئاستی جیھانیش توانی پلەی دووەم بەدەست بێنێت و ببێتە یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی دارایی چالاکییەکە.
وەک سرووشتی چالاکییەکان، تیمی زانکۆکانی ئێراق و ئوردن لەگەڵ تیمی زانکۆکانی ئەمریکا یەکدەگرن بەمەبەستی دورستکردنی تیمێکی نێودەوڵەتی، بۆ ئەم جارە ھەردوو تیمی زانکۆی سۆران لەگەڵ دوو تیمی زانکۆی (Cumberlands) ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکیان گرت.
شایەنی باسە، ھەردوو تیمی زانکۆی سۆران لە لایەن مامۆستا (سەروان سدیق حەسەن) سەرپەرشتی دەکران.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 548 times
Write your comment about this item!