ئەگەر مەڕ بی، ئەگەر شوان بی، گورگ دێتەبیرت.
مەڕ ئاژەڵێکی گیاخۆرە و کورد لە مێژە ناسیویەتی و بۆ گۆشت و شیر ڕایگرتووە، شوانەکان پاسەوانی ڕانەمەڕەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی گورگ نەیانخوات، چونکە گورگ ئاژەڵێکی دڕندەی کێوی گۆشتخۆرە، گەر مەڕ شوانی نەبێت، گورگ دەیکاتە نێچیر. پەندەکە واتە: ئەگەر گەل بێخاوەن و سەردار بێت، دوژمن بە ئارەزووی خۆی ڕەفتاری لەگەڵ دەکات. بۆیە پێویستە هەموو گەلێک ڕێبەرێکی هەبێت بۆ سەرکردایەتی کردنی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 977 times