دوژمن یەک، دۆست هەزار.
لە کۆمەڵگەدا هەموو مرۆڤێک بەپێی تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی، هەم دۆست و هەم دوژمنی بۆ پەیدادەبێت، لە دۆخی لەو جۆرەدا هەمیشە دۆستەکان جێگەی متمانەن و دۆژمەنەکانیش جێگەی نائارامیین، پەندەکە واتە: کەسێک لە ژیانیدا هەزاران دۆست پەیدابکات کەمە، بەڵام یەک دوژمنی هەبێت زۆرە، چونکە دۆستەکانی ئارامی پێدەبەخشن بەڵام دوژمنەکەی زیانی پێدەگەیەنێت و دەیخاتە دۆخێکی نائارامەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 819 times