دوو فەلە کاروانێکە، دوو ژنا حەمامێکە، دوو کەرا گاڕانێکە.
فەلە: جوولەکە، لە مێژووی دێرینەوە تا نیوەی سەدەی بیست و درووستبوونی دەوڵەتی جوولەکە، لە کوردستان و تەواوی ناوچەکەدا بوونیان هەبووە، هەروەها جوولەکەکان کەسانی کاسب و دەوڵەمەندبوون، بە دووانیان توانیویانە کاروانێک بەڕێ بخەن، ژنان زۆربڵێن و دەنگەدەنگکەرن بەتایبەت لە کاتی حەمامکردنیان بە کۆمەڵ، کەریش لە ڕۆشتندا تەپەتەپکەرە. پەندەکە مەبەستی لە سێ بابەتی جیاوازە، کاسپی هەندێک خەڵکی ئازا، هەروەها دەمەدەمێی هەندێک کەس و تەپلۆسی لە ڕۆشتندا. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,335 times