ڕەش بۆ ڕانک، چەرموو بۆ چۆغە.
ڕانک: شرواڵی بەشی خوارەوەی جلی کوردیی پیاوانە، چۆغە: بەشی سەرەوەی جلی کوردیی پیاوانە، (ڕانکوچۆغە: بەرگی فۆلکلۆریی کوردییە) چەرموو: ڕەنگی سپی. لە کوردەواردا بەتایبەت گوندنشینەکان، چۆغە ڕەنگێک بووە، شرواڵ ڕەنگێکی تر، واتە: بە دوو ڕەنگ لەبەریان کردووە، واتە: شرواڵی ڕەش و چۆغەی سپی، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر شتە و بۆ شوێنی شیاوی خۆی باشە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 836 times