دەروونناسان ڕایان وایە، هەر منداڵێک هەست بە نائارامی و هەڕەشە بکات، ترسەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەرناخات، بەڵام ترس و تۆقین و هەستکردن نەبوونی ئاساییش و نائارامی بە شێوازگەلی جۆرواجۆر خۆیان پیشان دەدەن.
خێزانەکان دەبێ ئاگاداری ئەم حاڵەتانە بن و هەر جۆرە کاردانەوە و گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتی منداڵەکەیان بەهەند وەربگرن، بۆ نموونە، کاتێک منداڵەکەت بە بەردەوامی نینۆکی خۆی دەکرمێنێت، کاتێک لە قسە و ئاخافتندا زمانی تەتەڵە دەکات و ناتوانێت بەجوانی وشەکان دەرببڕێ، کاتێک شەوانە میز بە خۆیدا دەکات، کاتێک منداڵەکەت شەرمنە و چیتر قسەی زۆر ناکات و دەخزێتە سووچێکەوە، کاتێک تەرکیزی نامێنێت و لە هەڵسوکەوتدا توندوتیژە، پێویستە سەرنج بخەیتە سەری و ئەم حاڵەتانە بە گرنگ وەربگری، بە نەرمی قسەی لەگەڵدا بکەی و بە یارمەتیی دەروونناس سەرچاوەی کێشەکان بدۆزیتەوە و چارەی بکەیت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 303 times