کا لە کادینێ، جۆ لە جۆخینێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کا لە کادینێ، جۆ لە جۆخینێ) ، ئەوە بەند و بالۆرەیەکی گاڵتەوگەپی منداڵان بوو بۆ گەورانیش گوازرابۆوە ئەگەر کەسێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی کوردەواریدا دابنیشتبووایە مەسەلە و بابەتێکی بۆ بگێڕدرابوایەوە ئەویش تێ نەگەیشتبووایە و پرسیارێکی بکردایە و بیوتوبایە کوا؟ بەشێوەزاری دەشتەکییەکانی هەولێر کا؟ ئامادەبووانیش یان حیکایەت خوانەکە بەگاڵتەوە دەیوت: کا لە کادینێ، جۆ لە جۆخینێ، هاوشێوەی لە بێ خەبەران کەشکەک سەڵاواتی لێ هاتییە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 177 times