ناو: عەبدوڵڵا جەمال
نازناو: عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە
ناوی باوک: جەمال
ناوی دایک: بەدیعە
ساڵی لەدایکبوون: 1968
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
د. عەبدوڵڵا جەمال، لە شاری سلێمانی لە ساڵی (1968) لەدایکبووە، میوزیک دانەرێکی گەورەی کوردە، بەرهەمهێنەر، توێژەر، مامۆستای زانکۆیە، ئێستا سەرۆکی بەشی موزیکە لە کۆلێجی هونەرە جوانەکان لە #زانکۆی سلێمانی# و هەروەها مایسترۆی ئۆرکسترای سەمفۆنی سلێمانییە.
لە ساڵی 1994 بڕوانامەی بەکالۆریۆس و لە ساڵی 1998 بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە. لە ساڵی 2012 بڕوانامەی دکتۆرای لە میوزیک دانان لە زانکۆی (کوین) لە بێلفاست لە وڵاتی بەریتانیا بەدەستهێناوە.
=KTML_Bold=پوختەیەکە لە گرینگترین بەرهەمەکانی:=KTML_End=
1-لە ساڵی 1990ەوە دەستی بە میوزیک دانانی ئۆرکسترای سێمفۆنی چەمبەر ئێنسابڵ و چەندین میدیای جۆراوجۆر کردووە.
2-لە ساڵی 1999، بە دانراوی سێمفۆنیک بەوبم ژمارە یەک خەڵاتی یەکەمی لە پێشبڕکێی میوزیکی ئۆرکسترایی لە #بەغدا# بەدەست هێنا.
3-لە ساڵی 2003، ئۆرکسترای سیمفۆنی واشنتۆن دی سی دانراوی سیمفۆنیک بۆبم ژمارە دووی لە سەنتەری (جۆن کەنەدی) لە وڵاتی ئەمریکا پێشکەشکردووە.
4-لە مانگی سێی ساڵی 2010، زانکۆی کوین لە بێلفاست دانراوی خەون بۆ پیانۆی هەڵبژارد بۆ نمایش لەگەڵ د. سایمۆن مەوهینی.
5-لە مانگی یەکەمی ساڵی 2012، سکۆلی خوێندنی باڵا لە زانکۆی لەندەن دانراوی چوارینەی ژێداری هەڵەبجەی هەڵبژارد بۆ نمایشێک لە وۆرکشۆپی دوو ڕۆژی لەگەڵ کوارنێتی ئاردیتی.
6-لە مانگی پێنجی 2012، دانراوی پیرەمەگروون بۆ ساکسەفۆنی ئەڵتۆ لەگەڵ پێنجینەی ساکسەفۆنیی بۆ کۆنسێرتێک هەڵبژارد، لەگەڵ ساکسەفۆن ژەن د. خاتوون فرەنسیسکا شرۆدەر.
7-لە ڕۆژی #31-01-2020# گرووپی بەناوبانگی (هارد ڕەین سۆڵۆ ئەنسامپڵ) لە شاری بێلفاست لە وڵاتی بەریتانیا، دانراوی (بۆشیا) بۆ فلۆت، کلارینێترت، ڤایۆلین، چێلۆ و پیانۆ پێشکەشکردن.
8-مووزیکی کوردی بۆ چەندین گۆڕانیبێژی کورد داناوە یان ئەڕێنج کردووە، وەک: (#حەسەن زیرەک#، #ئەحمەد بەرزنجی#، مزگێن تاهیر، #ناسری ڕەزازی#، #هۆمەر دزەیی# و چەندانی دیکە). [1]