گەرما سەری کەچەری دەسووتاند
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (گەرما سەری کەچەری دەسووتاند)، ئەگەر خۆر بەدەرەوە بێت و زۆر بەتین بێت و پلەکانی گەرماش بەرز ببنەوه، ئەو کەسەی سەری ڕووت و کەچەڵ بێت سوور و داخ دەبێت و دەسووتێت لە تینی تیشکی خۆر، کورد وەکوو ئیدیۆم بۆ گوزارشت لە پلەی گەرمی بەرز دەڵێت: گەرما سەری کەچەری دەسووتاند. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7 times