خورماشم ئەوێ و خورمژیشم ئەوێ.
خورماشی ئەوێ و مێوژیشی ئەوێ.
خورماشی ئەوێ و خورمژیش.
پێشوان لەسەر ئەم پەندە دەگێڕنەوە و دەڵێن: جارێک پیاوێک بە میوانی دەچێتە ماڵێک، خاوەنماڵ چایەک دەخاتە بەردەمی پاشان خورما و مێوژی بۆ دێنێ و پێی دەڵێت: فەرموو کامیان بە چاکەوە ئەخۆی، میوانیش حەزیی لە هەردووکیانە دەڵێت: خورمژ. واتا: کەسێک بۆ هەڵبژاردن لە دوو شت سەرپشک بکرێ بەڵام حەزیی لە هەردووکیان بێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 789