ئیسماعیل ئۆزدەن، ناسراو بە زەکی شەنگالی، لە ساڵی 1952دا لە گوندی شمزێی سەربە شارۆچکەی قوبینی ئێله (باتمان) لە باکوری کوردستان لەدایکبوو، خوێندنگای سەرەتایی لە گوندەکەیان تەواو کرد و خوێندگای ناوەندی تەواو نەکرد.
بەهۆی ئەو فشارانەی دەخرایە سەر ئێزدییەکان و هەروەها بەهۆی ئەوەی کە نەیدەویست لە گوند و چیا داببڕێت، تا تەمەنی 17 ساڵان لە گوندەکەیدا مایەوە.=KTML_Embed_Begin=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=ساتی شەهیدکردنی زەکی #شنگال#ی لە 15-08-2018=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2018/104617.mp4=KTML_Embed_End=
لە ساڵی 1969دا لەگەڵ ئەوەی نەیدەویست گوندەکەی بەجێبهێڵێت، بەهۆی بانگەوازیی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئێزدییەکان، چووە ئەڵمانیا، سەرەتا چووە ئەستەنبوڵ و پاشان خۆی گەیاندە شاری تەسلەی ئەڵمانیا.
لە ساڵی 1978دا لە ئەڵمانیا #پەکەکە#ی ناسی و پاشان مانیفێستۆی پەکەکەی خوێندەوە و بەلایەوە سەرنجڕاکێش بوو، هەر ئەو ساڵە بەشداری مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز لە زانکۆی هانۆڤەر بوو.
هاوکات بە کارکردنی لە کارگە، لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی پروپاگەندەی ڕێکخستنیان دەکرد، لە ساڵی 1981 لە شاری تەسلە کۆمەڵەی کرێکارانی وڵاتپارێزی دامەزراند، پاشان گۆڤارێک بەناوی سەرخوەبوونی دەرکرد.
لە ساڵی 1983دا سەردانی گەریلاکانی کرد و پاشان گەڕایەوە، لە ساڵی 1985دا جارێکی دیکە سەردانی گەریلاکانی کرد و لەوێ #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری پەکەکەی بینی، پاش ئەوە بڕیاری بەشداربوون لەناو ڕیزەکانی گەریلای دا.
دوو ساڵ پاش بەشداربوونی فەرمیی لەناو ڕیزەکانی گەریلادا، واتە لە ساڵی 1989دا، سیپانی کوڕیشی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو و لە ساڵی 1992دا لە شەڕێک لە مێردین شەهید بوو.
ساڵی 1993 جارێکی دیکە چووە چیاکان و بە جدیبوونەوە هەموو ئەرکەکان و بەرپرسیارێتییەکانی بەجێهێنا، بەهۆی ئەوەی کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ڕێکخستنی ئەوروپا، کارەکانی لە ئەوروپا بەردەوامی پێدا، تا ئەو ڕۆژەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە دژی عەبدوڵا ئجالان ئەنجامدرا.
پاش ئەوەی ئۆجالان بەدیلگیرا، جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ چیاکانی کوردستان و بۆ ماوەی 19 ساڵ بە هەموو هێزییەوە تێکۆشانی کرد.[1]
رۆژی #15-08-2018# دوای بەشداریکردنی لە 4ەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆجۆ، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک لە شەنگال گیانی لەدەستدا.