جگە لەوەی گورگ لە زۆربەی ئیدیۆم و پەند و گۆتەی کوردەوارییەکاندا ناوی دەهێنرێت وەکو(دەڵێی گورگە، گورگان خواردوو، گورگ نەخۆرە، تۆبەی گورگ مەرگە، گورگی یالان دیدە، گورگە و لەپێستی مەڕە...تاد، لەگوندەواری کورداندا زۆر گوند ناوەکەیان لەناوی(گورگ)ەوە هاتووە، وەکو:
گورگە چیای #تانجەڕۆ# و #سیروان#، گورگەدەری پیرەمەگرون و #شارباژێڕ#، گورگەچاڵی ناوەندی #کەرکووک#، گورگەیی چاوسور و گورگەیی فەتاحی #چەمچەماڵ#، کونە گورگی ت#ەقتەق# و دارەتوو، گورگانی #شوان# و #بالیسان#، داود گورگەی #سەرگەڕان#، حەسەن گورگی زەلانی شارباژێڕ، گورگەی سەر خاسەی کەرکووک.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,208 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!