ناوەندی ڕووناکبیریی لالەزار، ناوەندێکی بێلایەنە کار دەکات لەپێناو برەودان بە ئاستی ڕۆشنبیریی تاکی کورد، لە ڕێگای بڵاوکراوەی نایاب.
ناونیشان: بەرزاییەکانی سلێمانی
=KTML_Bold=دەربارە=KTML_End=:
ناوەندی ڕووناکبیریی لالەزار ناوەندێکی سەربەخۆی کوردییە لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی 2718ی کوردی بەرانبەر 01-04-2018 لە شاری سلێمانی دامەزراوە و ئامانجی بردەودانە بە بواری ڕووناکبیری و کولتووریی تاکی کورد لە ڕێگەی کاری بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن و پڕۆژە فەرهەنگییەکانییەوە.
=KTML_Bold=ئامانج:=KTML_End=
ئامانجمان دابینکردنی پەڕتووکی پەروەردەیی و کلتوریی ئاستبەرزی هەمەچەشن و درووستکردنی ناوەندێکی گشتگیر و فراوانە کە تاکەکان بتوانن دونیابینیی کلتوری و پەروەردەییان پەرەپێبدەن. بۆ ئەمەیش باوەڕمان وایە کە لە ڕێگەی بەکلتورکردنی خوێندنەوەوە دەکرێت زۆرێک لەم ئامانجە بەدیبهێنرێت، بەتایبەتی لەناو خوێندکاران کە نمایندەی نەوەکانی داهاتوون.
=KTML_Bold=چی دەکەین؟=KTML_End=
وەک سەنتەری لالەزار کاردەکەین بۆ بنیاتنانی ناوەندێک لە ڕێگەی بڵاوکراوەی پەروەردەیی نایابەوە تاکوو تاکەکانی کۆمەڵگە بتوانن دونیابینیی پەروەردەیی و کلتورییان پەرەپێبدەن. شێوازی کارمان خۆی لە نووسین و وەرگێڕانی پەڕتووک و بڵاوکراوەی پەروەردەیی و کلتوریی ئاستبەرز و دابینکردنیان بۆ قوتابخانە، پەیمانگا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تردا دەبینێتەوە. بەم جۆرەش لە ڕێگەی دابینکردنی بڵاوکراوەی ستانداردەوە هەوڵدەدەین بۆ بەرجەستەکردنی ئامانجە پەروەردەییەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs) . [1]
=KTML_Email_Begin=info@lalezar.krd=KTML_Email_Between=ئیمەیل=KTML_Email_End=
=KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=009647717701717=KTML_End=