- لە ساڵی 1934 لە شاری #مەهاباد# لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە مەهاباد تەواوکردووە.
- یەکەمین قوتابخانەی کوردی شەوانەی نهێنی لە ماڵی ئەوان لە ساڵی 1944 درووستبووە.
- لە ساڵی 1972 لیسانسی لە زمانی فەرەنسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.
- ساڵی 1948بووەتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
- لە سەردەمی دەسەڵاتی محەمەد ڕەزا شادا ماوەی 13ساڵ زیندانی بووە و لە زیندان سێ زمان فێربووە و چەند پەرتووکێکی وەرگێڕاوە.
چاندین ساڵە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی جێهێشتووە.
- دوای جیابوونەوە لە حیزبی دیموکرات بووە سکرتێری حدکا-ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ.
- لە لێکترازانی ئەمجارەدا لەگەڵ باڵی عەبدوڵڵا حەسەن زادەدا، لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕدا جیابووەوە.
- بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاودێری حیزبی دیموکراتی کوردستانە.
ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، ڕۆژی پێنجشەممە #06-08-2020# بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی، گیانی لەدەست دا. [1]