سالی 1972 لەدایکبووە
پلەکانی خوێندنی لە #کەرکووک# تەواوکردووە
دەرچووی پەیمانگای تەکنەلۆژی کەرکووکە
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و شێوەکارە
لە ساڵی 1992 تا 2004 بەشداری چەندین پیشانگای هاوبەش کردووە لەهەردوو شاری کەرکووک و #سلێمانی#
سالی 1998 یەکەم پیشانگای شیوەکاری خۆی کردووەتەوە لە سلێمانی
لە ساڵی 1997ەوە لە بواری ڕۆژنامەنووسی کار دەکات
سالی 2005 ڕۆژنامەی ڕاستی لە شاری کەرکووک دامەزراندووە کە 41 ژمارەی لیدەرچووەو ڕاگیراوە.
لەرۆژنامەکانی کوردستانی نوی، هەواڵ، ڕاستی لەپیگە ئەلکترونیەکانیرادیوی نەوا، دەنگوباس الاسبوعیة، هاووڵاتی کاری کردووە، لەتەلەفزیونی گەلی کوردستان و ڕادیۆی نەوا کاری کردووە.
بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بابەتی زۆری نووسیوە لەرۆژنامە کوردی و عەرەبییەکاندا.
چەندین لیکولینەوەی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسیوە
پەرتووکی شاری کەرکووک
بەشێک لە مێژووی
مزگەوت، تەکیە، خانەقا، زانا و پیاوە ئایینییە ناودارەکانی لە ساڵی 2012 بڵاوکردۆتەوە