ZKW : لە ساڵی 2014ەدا 33834 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسە سەردانی نەخۆشخانەی خەلیفانیان کردووە، هەندێک لەو نەخۆشخانە لە نەخۆشخانە خەوێنراون، هەندێکیدیکەیش دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
مینا تەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری کرمانجی گوتی، لە ناحیەی خەلیفان نەخۆشخانەیەک و چەند بنکەیەکی تەندروستی هەن، زۆربەی نەخۆشانی ناوچەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی خەلیفان دەکەن، لە ساڵی ڕابردوودا 33834 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی ناوبراویان کردووە، هەندێک لەو نەخۆشانە لەو نەخۆشخانەیە چارەسەریان بۆ کراوە، ئەوانی دیکەیش کە لەو نەخۆشخانەیە چارەسەریان بۆ نەکراوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سۆران و شوێنەکانی دیکە کراون.