- کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فەرمانبەرانی (سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکووک - گەرمیان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان مانیان لە دەوامکردن گرتووە و شوێنی دەوامەکانیان بەجێهێشت. مانگرتنەکانیش بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوەیە.
- شەڕێکی قورس لەنێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە ناوچەی ئەغدیر دەستپێکردووە و بەپێی زانیارییەکان 10 پۆلیس کوژراون.
- بەرپرسی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 20 فەرمانبەری وڵاتی تورکیا ئازادکران کە لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەستبەسەر کرابوون.
- هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانەی کە دەیانەوێت بچنە نێو خاکی تورکیا، لەخاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران داوادەکەن خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل بکرێتەوە بۆ ئەوەی بچنە نێو خاکی تورکیاوە.
- لەدوای هێرشە خوێناوییەکانی ئەم دواییە و بۆ مەبەستی ڕاوەدونانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تورکیا ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ سێ شەممە، هێزێکی زەمینی تایبەت ڕەوانەی نێو هەرێمی کوردستان کراوە".
- کاتژمێر 01:00ی شەوی ڕابردوو لەگەرەکی نوری ناوچەی جزیرەی سەر بە شەرناخ لە دژی دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس چالاکی ئەنجام درا و 8پۆلیسی تورک برینداربوون. چالاکییەکە بەهۆی بۆمبی چێندرا و پێکهات و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ئەو شارە کران و دەووترێت، برینی هەندێک لەو پۆلیسانە سەختە.
- کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو چەتەکانی داعش دوو گولە هاوەن ئاراستەی ناو شارەدێ قەرەتەپە دەکەن و لە ئەنجامدا 4 هاووڵاتی برینداربوون.
- گروپێکی زیاتر لە 100 ڕەگەزپەرستی تورک هێرشیان کردە سەر بینای بەرێوەبەرایەتی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە ئەنکەڕە و لە 3 لایەوە سوتاندیان.