- عەلیجان ئۆنلو، پەرلەمانتاری هەدەپە ئەمڕۆ، لە کاتێکدا ویستویەتی لە ئەنکەرەوە بە فڕۆکە بچێت بۆ شاری ئەلازغ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە فڕۆکەخانە دەستبەسەر کرا.
- حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە تەئکید دەکاتەوە کە یاسای بودجەی عێراق لەبەرژەوەندی کوردستان نییە، ئەوەشدەخاتەڕوو لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا وەزیرەکانی تەواوی حزبە بەشدارەکانی حکومەت "نیگەرانی و ناڕەزاییی خۆیان لە یاسای بودجەی گشتیی عیراق دەربڕی و هەموویان دووپاتیان کردەوە کە یاساکە بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستاندا نییە".
- هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) خستنەخوارەوەی ئه و فڕۆکە ئێف 16ی تورکیای گرتە ئەستۆ کە ڕۆژی 12-12-2016 لە ئامەد کەوتەخوارەوە.
- ناوەندێکی توێژینەوەی بەریتانی کە چاودێرە بەسەر دروستکردنی چەک و جبەخانە ڕایگەیاند، ئەو چەکە قورسانەی لە موسڵ دۆزراوەنەتەوە بە پارچەی تورکی دروست کراون.
- ئەمڕۆ ئۆزان بیرلیک، هاوسەرۆکی شارەوانی مۆکتی، ئیحسان ئوگور، هاوسەرۆکی شارەوانی خیزان، و فەلەمەز ئایدین، هاوسەرۆکی شارەوانی یۆلالان دەستبەسەرکران.