$باکووری کوردستان$
- هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#)، کوژرانی 69 سەربازیی دەوڵەتی تورک لە #ئاگری# ڕادەگەیەنێت.[1]
- #موراد قەرەیلان#، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی #پەکەکە#، ڕایگەیاند، کە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر خاکی باشور پەکەکە تەماشاکار نابێت و بەرگریی دەکات.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە گەیشتوون، ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژانە دەیان کەس بە تۆمەتگەلی وەک بەدەستەوەگرتنی #ئاڵای کوردستان#، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاڵۆزکردنی ڕای گشتی دەستگیر دەکات.[4]
- سوپا سالاری ئێران و تورکیا پاش ئەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران کۆبوونەوە ڕایانگەیاند، کە هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران و تورکیا بەرفراوانتردەبێت.[4]
- سووپای ئێران، مانۆرێکی سەربازی گەورەی لەسەر سنوورەکانی باشووری کوردستان لە نزیک خاڵە سنوورییەکانی #سەیران بەن# و #باشماخ# ئەنجامدا.[1]
$باشووری کوردستان$
- دوای ڕاوەستانی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ، کارە بازرگانییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەستیپێکردەوە.[1]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەرزی نیودەوڵەتی باشماخ کە شارۆچکەی #پێنجوێن#ی هەرێمی کوردستان و شاری #مەریوان#-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، داخرا.[4]
- ناسکە جەبار، ژنە #کاکەیی#ە ڕفێندراوەکە گەیشتەوە دەستی پێشمەرگە کە دوو مانگ پێش ئێستا چەکدارانی #داعش# هەڵیانکوتایە سەر خێزانەکەی مام حوسامەدین کاکەیی لە گوندی عەلوەت پاشای قەزای داقوق و 3 ئەندامی خێزانەکەیان کوشتن و کوڕێک و بوکێکیان ڕفاندن.[2]
- وەفدێکی حکومەتی هەرێم و دوو لیژنەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پاشەکەوتی #موچە#ی فەرمانبەران.[3]
- لە هەرێمی کوردستان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و لە شاری #سلێمانی#-ش لە خوێندنگای #سەرسەنگ# یەکەم زەنگی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا گشتپرسیی باشووری کوردستانی بۆ سەربەخۆیی بە پێچەوانەی دەستووری عێراق لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند، ئیسلام ئاباد پشتگیری یەکپارچەیی و سەروەری خاکی عێراق دەکات.[5]
- لەسەر سوکایەتیکردن بە کوردستان، سەرۆکایەتی #داواکاری گشتی# هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر ڕۆژنامەی نەهاری عێراقی تۆمار دەکات.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا، گوندی ئیسکا-یان لە سنووری کانتۆنی #عەفرین# تۆپباران کرد.[4]
- شەڕ و پێکدادانی نێوان #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعش لە ناوەندی شاری ڕەقەدا بەردەوامە و 12 چەتە کوژران، لەلایەکی دیکەشەوە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێڕەزۆر، لە باشوری شارۆچکەی سوەری سەربە دێرۆزۆر سێ کێڵگەیان ڕزگارکرد و 10 چەتەی داعشیشیان کوشت.[4]