لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە لە هەرێمی کوردستان، بەدلیس، شرناخ و دەرسیم 11 سەرباز کوژراون و گورز لە هەلیکۆپتەری سوپای تورک درا.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا لە بارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێر 10:40 خولەکی سەرلەبەیانی لە سەر گردی بەیرەقی دەڤەری بارزان لە باشوری کوردستان، چالاکییەکیان بەقەناس لە دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندراوە: 2ی ئایار کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان لە بارەگای هەوریزی سەربە ناوچەی شەهید مزگینی بەدلیس چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ئاشکرایکردووە: لە هەنگاوی شۆڕسگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا، ڕۆژی 29ی نیسان کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ گەریلاکانمان لە سەر گردی دۆغانی سەربە ناوچەی سێگرکی شرناخ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ژمارەیەک لە سەربازەکانی سوپای تورک کوژران و برینداربوون، بەڵام نەزانرا ئەو ژمارەیە چەندە.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: هەر ئەو ڕۆژە سوپای تورک بە بەشداربوونی چەندین هەلیکۆپتەری کوبرا لە ناوچەی بێناڤییان ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆش هەوڵیاندا بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازەکانیان لە ناوچەکەدا جێگربکەن، گەریلاکانمان دەستڕێژیان لەو هەلیکۆپتەرانە کرد، لە ئەنجامدا گورز لەو سێ هەلیکۆپتەرە درا، هێزەکانی سوپای تورک پاش ئەو چالاکییەی گەریلاکان لە ناوچەکە کشانەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە: ڕۆژی 30ی نیسان کاتژمێر 05:00ی ئێوارە، چالاکییەک لە ناوچەی شکێرا کەرا ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە هێزەکانی سوپای تورک درا و ژمارەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون.
لە بارەی چالاکییەکی دیکەشەوە، هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا، گەریلاکانمان ڕۆژی 1ی ئایار کاتژمێر 06:00ی ئێوارە لە گردی نیڤرۆی سەربە سلۆپیی شرناخ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.
لە کۆتاییدا سەبارەت بە کوژرانی 8 سەرباز لە دەرسیم ڕایگەیاند: ڕۆژی 30ی نیسان لە نزیک گوندی کالیکوندری سەربە ناوەندی دەرسیم لە دژی یەکینەیەکی نهێنیی سوپای تورک چالاکییەک ئەنجامدرا، گەریلاکان لە چوار قۆڵەوە ئەو چالاکییەیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا هەشت سەرباز کوژران.[1]
#03-05-2018#