دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
#وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی دوا ئاماری کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بە دەستی چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (#داعش#) بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە 630 هەزار کەس ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارەبوون.
خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لە سەرەتای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر شەنگال لە 2014/8/3 لە ڕۆژی یەکەمی هێرشەکە 1293 کەس شەهیدبوون.
بۆزانی وتیشی، تا ئێستا 69 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگال و دەورووبەری دۆزراونەتەوە کە بە دەیان کەس لەو گۆڕانەدا کومەڵکوژ کراون.
دوا ئاماری کوردانی ئێزدی لە 2014/8/3 تا 2018/8/1 بەم شێوەیە ڕاگەیەنراوە:
- ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق 550000 کەس بووە.
- ژمارەی ئاوارەکان 360000 کەس بووە.
- ژمارەی شەهیدەکانی ڕۆژی یەکەمی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال 1293 شەهید بووە.
- ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بێ باوک و دایک ماون:
- ژمارەی منداڵانی بێ باوک 1759، منداڵانی بێ دایک 407 و 359 منداڵیش بێ دایک و باوک ماون.
- ژمارەی ئەو منداڵانەی تائێستا دایک و باوکیان لە دەستی داعشدان 220 منداڵە.
- 69 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزراونەتەوە.
- 68 مەزارگە و مەرقەدی ئایینی لەلایەن چەکدارانی داعش تەقێندراونەتەوە.
- 100 هەزار کەسیش چوونەتە دەرەوەی وڵات.
- ژمارەی ڕفێندراوان 6417 کەس بوون لەوانە 3548 ژن و 2869 پیاو بوون.
- 3315 کەس لە دەستی داعش ڕزگارکراون.
- 1155 لە ڕزگارکراوەکان ژنن و 337 پیاو و 953 منداڵی کچ و 870 منداڵی کوڕ ڕزگارکراون.
- تا ئێستا 3102 کەس لە دەستی داعشدا ماون لەوانە 1440 ژن و 1662 پیاو.[1]
#01-08-2018#