دواڕۆژ، سیروان حەسەن
لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی #کەلار#ەوە لە ماوەی ساڵی 2018دا، تیمەکانیان نزیکەی پێنج هەزار شوێنکار گەڕاون و زیاتر لە چوار هەزار تەن خۆراکی بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە و 541 دوکان و شوێنکاریش سزادراون.
شەهاب ئەحمەد، قایمقامی کەلار بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لە ماوەی ساڵی 2018دا لیژنەکانیان کە ژمارەیان 10 لیژنەیە، چوار هەزار و 986 شوێنکار گەڕاون، لەوانە دوکان، مارکێت، کارگە، ئارایشتگا، دەرمانخانە و نۆرینگەکان، مەلەوانگە، کافتریا، قەساب و گۆشتفرۆشەکان و شوێنی دیکە.
وتیشی: 514 شوێنکار سزادراون، لەوانە 331 شوێنکار سزاکانیان غەرامەی ماددی بووە، 183 شوێنی دیکەش بە داخستن سزادراون، هاوکات چوار تەن خۆراکی خراپ و مەوادی بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە.
باسی لەوەشکرد: لە ماوەی ساڵی 2018دا کۆی غرامەی ماددی سەرپێچییەکان بریتی بووە لە 11 ملیۆن و 350 هەزار دینار و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش دەستبەسەرداگرتنی خۆراکی خراپ کەمیکردووە و ڕێژەی سەردان و سزادان و غەرامە مادییەکان زیادیان کردووە.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
#02-01-2019#