بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و فێرکاری پارێزگای #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە وەرزی نوێی خوێندی 2019دا 2757 منداڵی 6 بۆ 11 ساڵ تەمەن بۆ وەرزی نوێی خوێندن ناویان تۆمارنەکراوە.
مەجید یەزدانپەنا بەرپرسی گشتی پەروەردە و فێرکاری پارێزگای کرماشان لەم بارەیەوە بە هەوالنێرییەکانی ناوخۆی ئێرانی ڕاگەیاندووە لەم ژمارەیە 510 منداڵ لەگەل خانەوادەکانیاندا بۆ پارێزگاکانی تری ئێران کۆچیان کردووە.
ناوبراو ئەوەی خستووەتە ڕوو کە تاکو ئیستا بۆمان دەرکەوتووە کە نزیکەی 1047 منداڵ بە هۆکارگەلێکی جیاواز وازیان لەخوێندن هێناوە.
هەروەها تائیستا هیچ زانیارییەک لەسەرشوێنی ژیان و هۆکاری وازهێنانی 1200 منداڵی تر لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ئاماری فەرمی کاربەدەستانی پەروەردەی ڕژێمی ئێران لەوەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵدا تا ئیستا 2247 منداڵی 6 بۆ 11 ساڵ تەمەن لە پارێزگای کرماشان وازیان لە خوێندن هێناوە. چاودێرانی هەرێمی پێیان وایە کە ئەم ڕێژەیە ناڕاستە و ژمارەی ئەو منداڵانەی کە واز لەخوێندن دەهێنن زۆرترە لە ئامارە فەرمییەکانی ڕژیمی ئێران.
لەهۆکارە سەرەکییەکانی بێبەش بوونی منداڵان لەخوێندن نەبوونی ئیمکانیات، فەقیری، بێکاری، نەبوونی دۆخی ئابووری باشی خانەوادەکان بۆ دابین کردنی تێچووی خوێندن و کڕینی پێداویستییەکانی خوێندن و مادە هۆشبەرەکان وادەکات کە منداڵان واز لە خوێندن بهێنن و ڕووبکەنە بازاڕەکانی کار.[1]