بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی
ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
لە دوێنێوە دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە گوایە هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسول سەرۆکی ئەنجامی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕەزامەندبووە و ڕێککەوتنی نهێنی لەژوورە تاریکەکان ئەنجامداوە بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆک بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە جەنابی کاک کۆسرەت هیچ ڕێککەوتنێکی نهێنی ئەنجام نەداوە و هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەکڕیزی نێوان هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو ڕای وایە ئەمڕۆو ئایندەی یەکێتی پێویستی بە هەموو هەڤاڵانەو دەبێ هەموو پێکەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی یەکێتی و خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستان.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
کۆسرەت ڕەسول عەلی
#19-02-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!