یەکەم: ئه و تانکەرانەی سوتەمەنی دەگوێزنەوه و لە پەروێزخانەوە داخلی هەرێم دەبن، ڕێوشوێنی پێویستی تەندروستی لەبەرامبەر شوفێرەکانیان دەگیرێتەبە و ڕێگا نەدرێت شۆفێرەکانیان کە ئێرانین بەهیچ شێوەیەک بەرکەون لەگەڵ هاونیشتیامانیانی هەرێم، هاوکات مەفرەزەی تایبەتی ئاسایش و پۆلیس هاتووچۆ چاودێرییان دەکەن تا شوێنی مەبەست.
دووەم: سەرجەم ئه و هاونیشتیمانییانەی لەدەروازە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقەوە گەڕاونەتەوه و دانیشتووی شارەکانی هەرێمن له ڕ یگەی #وەزارەتی ناوخۆ#وە ناوەکانیان گەیشتۆتە ئیدارەی #گەرمیان#، بەشێوەی نووسراو گشتاندنیان بۆدەکەین بۆ قایمقامیەتەکان بۆئەوەی ڕێکاری تەندروستی پێویستیان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.
سێیەم: کۆبوونەوەی ئیدارەی گەرمیان پشتگیری له تەواوی ئه و هەوڵانە دەکات که لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی هاونیشتیمانیاندا گیراوەتەبەر.
چوارەم: لەپێناو پاراستنی زیاتری هاونیشتیمانیاندا ڕێوشوینی پێوست لە بازگەکانی نێوان ئیدارەی گەرمیان و حکومەتی عێراقی دەگیرێتەبەر هێزی ئەمنی زیاتر و تیمی تەندروستی پێویست له و بازگانەدا جێگیر دەکرێت.
پێنجەم: ئه و هاونیشتیمانیانەی لەکۆماری ئیسلامی ئیرانەوە دەگەڕێنەوە ڕاستەوخۆ داخلی گەرەنتینەی تەندروستی دەکرین.
شەشەم: ڕیگە نادرێت بەهیچ شێوەیەک گەشتیارانی باشوورو ناوەڕاستی عیراق لەگەرمیانەوە داخلی هەرێم بن.
حەوتەم: لیژنەکانی خۆپاراستنی تەندروستی لەسەر ئاستی قائیمقامیەتەکان چالاکتر بکرێن.
هەشتەم: ڕاگرتن و هەڵپەساردنی سەرجەم کۆڕوکۆبونەوە فەرمی و نافەرمییەکان.
نۆیە م: هەڵمەتێکی هۆشیاری لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە دەستپێدەکات بۆئەوەی هاونیشتیمانیان باشتر خۆپارێزی بکەن لەهەمبەر مەترسییە کانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.[1]
#27-02-2020#