ڕێکخراوی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، نوێترین ئاماری خۆی لەسەر ژمارەی قوربانیانی 9 ساڵ (2011 بۆ 2020) شەڕ لە سوریا بڵاو کردەوە.
لەو ئامارەی ڕوانگەی سوری بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی 9 ساڵ شەڕ لە سوریادا، بە لانیکەمەوە 384 هەزار کەس کوژراون، کە 116 هەزار کەسیان خەڵکی مەدەنین و لەوانە 22 هەزار کەسیان منداڵ و 13 هەزار کەسیشیان ژنن.
ڕوانگەکە ئاماژە بەوەدەکات، کە زۆرترین کوژراوەکان و قوربانیانی ئەم شەڕە نۆ ساڵەیە، ئەندامانی سوپای ڕژێمی سوریا و گروپە چەکدارەکانن کە پشتیوانیی لێدەکەن، بەو پێیە بە لانیکەمەوە 129 هەزار و 476 ئەندامی 'سوپای عەرەبی سوریا' و هەروەها چەکدارە سوری و بیانییەکان کە پشتیوانی لە ڕژێمی ئەسەد دەکەن، لەگەڵ هەزار و 679 ئەندامی حزبوڵای لوبنانی لەم ماوەیەدا کوژراون.
بەپێی ئامارەکە، 67 هەزار و 296 ئەندامی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان، لەوانە؛ چەتەکانی #داعش# و قاعدە و هەروەها نزیکەی 57 هەزار ئەندامی گروپە توندڕەوەکانی دیکە لەم نۆ ساڵەدا کوژراون.
ڕوانگەکە لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەیدا، ئاماژە بە کوژرانی 111 سەربازی سوپای داگیرکەری تورک و 417 کەسی بێناسنامە دەکات، کە لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوو لە سوریا کوژراون.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:rigtht;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content= هێزەکانی سوریای دیموکرات- #قەسەدە#، لەو ماوەیەدا (2011 بۆ 2020) 12 هەزار و 624 #شەڕڤان#ی ژن و شەڕڤانی پیاویان شەهیدبووە=KTML_Quote_End=ڕوانگەکە هەروەها ئاماژە بەوەدەکات کە هێزەکانی سوریای دیموکرات- #قەسەدە#، لەو ماوەیەدا (2011 بۆ 2020) 12 هەزار و 624 #شەڕڤان#ی ژن و شەڕڤانی پیاویان شەهیدبووە.
لە کۆتایی ئامارەکەی خۆیدا هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، کە لە ماوەی 9 ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 11 ملیۆن هاوڵاتی سوریا لە شوێن و ماڵی خۆیان ئاوارە بوون.[1]
#15-03-2020#