$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری گشتی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای #سنە# بە ئاژانسی میهر-ی ئێرانی ڕاگەیاندووە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له و پارێزگایە تا ئێستا 27 ژنی دووگیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. فەلاحی ڕاشیگەیاندووە: 8 ژن چاکبوونەتەوە و 19 کەسیان تا ئێستاش لەژێر چاودێری دان. ئارەزوو فەلاحی ئاماژەی بەوەشکردووە له و 19 ژنە دووگیان چواریان منداڵیان بووە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382121/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بێهنام ئەلیاسی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بێهنام ئەلیاسی=KTML_ImageCaption_End=
- دادگای ئینقلابی #مەهاباد# لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی بێهنام ئەلیاسی کوڕی فەتاحی بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرد. دادگای ئینقلابی مەهاباد، ئەو لاوە کوردەی بە لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[6]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لاوێکی کورد بە ناوی ئالان بەنگین تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەشی #شنۆ#، لە کاتی سەربازیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. پاش دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، لاوێکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوی یەحیا ئیبراهیمی تەمەن 20 ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و ئەویش بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[6]
- سەرەڕای ناڕەزایەتیی و خۆپێشاندانی بەردەوامی خەڵکی ناوچەی “شامات“ی مەهاباد بۆ پێشگرتن لە هێنانی زبڵی شاری #میاندواو# بۆ ناوچەی شامات، کاربەدەستان و بەرپرسان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان هەروا بەردەوامن.[8]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند دوای نەمانی هیچ نەخۆشێکی کۆرۆنا لە سەنتەری شارەکەدا، لە سێ نەخۆشخانەی تایبەت بەو نەخۆشییەکە یەکێکیان دادەخرێت، بەڵام پشنکینی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت.[7]
- ژمارەیەک لە کاسبکارانی شاری #سلێمانی# کە شەوان کاردەکەن لە بەردەم بینای قائیمقامیەتی سلێمانی گردبونەوەو داوا دەکەن ڕێگەیاند پێ بدرێت کە دەست بە ئیش و کارەکانیان بکەن. ئەو خۆپیشاندەرانە ئەوەشیان خستەڕوو: ماوەی 70 ڕۆژە ئیش و کاریان وەستاوەو بەو هۆیەوە بارودۆخیان نەگونجاوەو ماڵ و منداڵیان لە دۆخێکی نەخوازراودا دەژین.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382121/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەعید گاباری لە هەولێر بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەعید گاباری لە هەولێر بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی نێوداری کوردستان #سەعید گاباری# لە #هەولێر# بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
- لە سێ هێرشی دیکەی #داعش# لە سنووری شارەدێی گوڵاڵە #جەلەولا#ی سەر بە پارێزگای دیالە، دوو سەربازی عێراق کوژراون و یەکێکیش برینداربووە. هەروەها لە شارەدێی قەرەتەپەش سەربازێکی عێراق لە ئەنجامی هێرشی چەتەکاندا کوژراوە.[2]
- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەستگیرکردنی نۆ چەکداری داعشی لە سنووری پارێزگای #کەرکووک# ڕاگەیاند.[5]
- #فرسەت سۆفی#، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەن لامەرکەزیەتی ئیداریی جێبەجێ بکرێت. ڕاشیگەیاند، هەولێر لە هەموو شوێنێک زیاتر پێویستی بە لامەرکەزییە، بەڵام دەبێت دوور بێت لە ململانێی سیاسی و بەرێکاری یاسایی خۆی بکرێت.[4]
- لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگا و کەسایەتییەکان، خانووی جەمال حەکیم ئاغا لەسەر وەسیەتی خۆی پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی #تەندروستی سلێمانی# کرا، بڕیاریشە لە داهاتوودا بکرێتە بنکەیەکی تەندروستی.[2]
- بەهۆی ڕەشەبایەکی بەهێزەوە چەندین دار و درەخت لەسەر شەقامی نزیک پردی کۆبانێ لە سلێمانی شکانەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو چەندین گوندی ڕۆژئاوای #گرێ سپی#، لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە تۆپباران و مووشەکباران کران. بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی هاوار، گوندەکانی؛ ئەڤدکۆ، کۆبەرلک، سیلێپ و قورفل، لەگەڵ سووڕانەوەی فڕۆکە سیخوڕییەکان بە سەریانەوە، کراونەتە ئامانج.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سیاسەتمەدار و پەروەردەکاری کورد #ڕەزا باران# لە بەرلینی ئەڵمانیا کۆچی دوای کرد.[9]
- مایڵز کاگینز، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاندووە، زۆربوونی ژمارەی هێرشەکان چەکدارانی داعش لە ناوەڕاست و باکووری عێراق لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، دەرئەنجامی ئه و ئۆپراسیۆنانەیە کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە دژی چەکدارانی داعش لە باکوور و ناوەڕاستی عێراق و بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەنجامیانداون و زیانێکی زۆریان پێگەیاندوون.[4]
- لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 223 کەس تووشی کۆرۆنابوون و 74 کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە گەیشتە 98 هەزار و 647 کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش هەزار و 277 کەس، هەروەها تا ئێستا 79 هەزار و 397 تووشبووش چاکبوونەتەوە.[2]
- هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتی #قوباد تاڵەبانی#، داوایکردووە هەرێم سەرجەم داهاتەکانی خۆی بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕادەستی بەغدا بکات بۆئەوەی سەرلەنوێ بەسەر گەلی عێراقدا دابەش بکرێتەوە.[2]