لەماوەی یەک مانگدا، لە سنووی شارۆچکەی #کەلار# لیژنەکانی قائیمقامیەت پشکنینان بۆ زیاتر لە هەزار و700 شوێن کردووە، لەئەنجامدا بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە 80 شوێنیان داخستووە.
قائیمقامیەتی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، ئاماری کار و چالاکییەکانی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە.
هەردی سەرکەوت، وتەبێژی قائیمقامیەتی شارۆچکەی کەلار، لەسەر کار و چالاکییەکانی قائیمقامیەت وتی: لەمانگی 3-2020دا، زیاتر لە هەزار و 700 شوێن و جێگای جیاواز پشکنینیان بۆ کراوە، هەروەها زیاتر لە 80 شوێنکار داخراون و 141 شوێنی دیکەش پسولەی سزادانیان بۆ کراوە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، کۆی سزاکانیش 4 ملیۆن 330 هەزار دینار بووە، هاوکات زیاتر لە (35) تۆن خۆراکی خراپ و بەسەرچوو تەلەف کراوە.
هەردی سەرکەوت وتیشی: پێنج بەنزینخانەش بەهۆی سەرپێچیەوە هەریەکەیان بە بڕی 500 هەزار دینار پسولەی سزادانیان بۆ کراوە، زیاتر لە (600) شوێن و جێگا لە سەرپێچی ئاگادارکراونەتەو 8 تۆن نیوی هێلکە بێ بەروار بووە و تەلەفکراوە.[1]
چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتیکەلار لە مانگی 3-2019دا
|
|
|
|
#08-04-2020#