حزبی هیوا..
حزبێکی نوێ خواز
وشیرازەیەکی، نیشتمان پەروەری هاوچەرخ بوو..
لەسیەکانی چەرخی بیستەم بەنازناوێکی کوردی لەهەولێر دەرکەوت..
ئەندامەکانی لەهەموو چین و توێژ بوون لەو بەرەی ڕاستەوە تا ئەوبەری چەپەوە..ئامانجیان گەشە پێدانی میللەت بوو..هەولێریەکان کایەیەک وپێگەیەکی باشیان لەو حزبە هەبوو.. لەوانە :
(مەلا ڕەئوف ئیبراهیم، ئیبراهیم وشیار، ڕەشیدعبدالقادر، حەیدەر عوسمان، عەزیزئەشغال، یونس ئەشغال، زەید ئەحمەد عوسمان، مەجید ئەفەندی، موسا سەمەد، عومەر عوسمان، نوری فەیزی، عزالدین فەیزی، مستەفا عوزیری، ڕەمزی نافع، شیت مستەفا، یونس مستەفا وفەتاح جەبار ئەسعەدی و نافع یونس و مکرەم تالەبانی و مستەفا شەعبان وشاعیر دڵدار و دەیانی تر بوون).
لەساڵی 1937کە یەکەم جار لەهەولێر دەستبەکار بوو تاکۆتایی 1943 کەسستی کەوتە ناوی لەبەر ململانی چینایەتی..
بەلام ئامانجەکانی هەر پەرە دەستێنیت کە گرنگترینیان ئازاد کردنی میللەتی کوردە.. مەجید ئەمین کە یەک لە بەرپرسەپیشەنگەکانی هەولێری ئەم حزبە بوو لە سالی 1939، بەرپرسیاری خۆی دایە مامۆستا عزالدین فەیزی، چونکە ئەو بەمامۆستا دامەزرا لەسالی 1939 وای پێ باش بوو کە مامۆستا فەیزی ببیتە بەرپرسی هەولیر..
بۆیە نووسراوەکان و مۆری حزبی دا بە ئەو..لەدواییدا دوو بۆچوون دروست بوو، بۆچوونیک دەیەویست حزبەکە مارکسی بیت و ئەویتر دەیەویست نەتەوەیی بیت..
ئەم کێشبرکێ یە لاوازیەکەی دروست کرد..لاپەرەکانی مێژوو دەڵێن کە ڕەفیق حلمی یەک لەناودارەکانی کوردستان بوو بۆیە وا بەباش زانرا کە سەرۆکایەتی ئەم حزبە بە ئەو بدرێت.
لەم وێنەی خوارەوەدا، هەندی لە ئەندامانی حزبی هیوا لە دروست بوونی ساڵی 1937، لەگوندی سیدان کۆدەبوونە و باسێ گۆرانکاریەکانی جیهانیان دەکرد و خوازیاری دروستبوونی بزووتنەوەکی کوردی گونجاو لەگەل بار و دۆخی پاش جەنگی جیهانی یەکەمیان دەکرد.[1]
نوسینی بەڕەحمەت بی : کاکۆ قەساب