ناوی باوک: جەمال
شوێنی لەدایکبوون:شارەدێی #ڕزگاری# سەربە شارۆچکەی #کەلار#ە.
ساڵی لەدایکبوون: 1998
ژیاننامە
تەمەن (24) ساڵە، ڕۆژەکان دەژمێرێت، بۆی دەردەکەوێت منداڵەکەی ناوسکی تەمەنی گەیشتوە بە(6) مانگ، بەڵام لە پڕ توانای ژماردنی ڕۆژەکانی نامێنت، هێندە سکی ئازاری دەبێت بەشێوەیەک لە ماوەی هەفتەیەکدا چی دیکە، ناتوانێت کۆنترۆڵی خۆیبکات بەپەلە دەیگەیەننە نەخۆشخانە کاتێک پزیشک سەیری پشکنینەکانی دەکات پێی دەڵێت منداڵدانت توشی شێرپەنجە بووە دەبێت منداڵەکەت لەناوبەرین لەگەڵ ئەو دەنگە پەری دەبورێیتەوە.
$پەری ئازاری شێرپەنجە دەکاتە دەرفەتێک بۆ گۆڕینی ژیانی$.
دوای ئەوەی بڕیاردەدات منداڵەکەی بپارێزێت دەگەڕێتەوە ماڵەوە لەگەڵ ئەوەشدا دەبێیت بۆ پاراستنی ژیانی چیدیکە تێکەڵاوی خەڵک نەبێت، ڕۆژەکانی لە ژورەکەیدا بەسەردەبات بە ئازارو بەبێ وەرگرتنی چارەسەر، لەوکاتەدا 'پەری' بیرۆکەی ئەوەی لەلا گەڵاڵە دەبێت، کە کاتەکانی بە کارێکەوە بەسەرببات بۆ ئەوەش خۆی فێری کاری درومانی دەکات و بە دەرونێکی بەهێزەوە هەنگاو بۆ داهاتوی خۆی و منداڵەکەی دەنێیت. پەری وتی: بەهۆی پاڵپشتی هاوسەر و خێزانەکەم و متمانەی خۆم جەنگام دژ بە نەخۆشیەکەم.
$کێن ئەوانەی توشی شێرپەنجەی مناڵدان دەبن$
[1]