دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بۆکۆچی دوایی هەڤاڵ (عوسمان حەسەن شاکر) ئەندامی مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاری، پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و هەڤاڵانی دەکەین.
هەڤاڵ عوسمان کادرێکی دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو. جگە لەوەی خاوەن قەڵەمێکی بەبڕشت بوو، لە گشت قۆناغەکانی تێکۆشان و خەباتدا ڕۆڵی بەرچاو و پێشەنگی هەبوە.
لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشت شادبکات و سەبووری بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!