بیلال جەوهەر ئۆمەر
ناو: بیلال
ناوی باوک: جەوهەر ئۆمەر
ناوی تەواوی(بیلال جەوهەر ئۆمەر حوسێن)ە، لە ساڵی(1968) لە گوندی(#موخەڕەس#)ی شارەدێی(#تەقتەق#)ی #کۆیە# لە دایکبووە، لە ساڵی(1980-1981) قوتابخانەی تەقتەقی سەرەتایی و ساڵی(1983-1984) خوێندنگەی ناوەندی تەقتەقی کوڕان و ساڵی(1986-1987) دواناوەندی تەقتەقی تەواوکردووە و لە ساڵی خوێندنی(1990-1991) بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
لە(23-12-1991) لە ناوەندی ڕۆژئاوای نمونەیی لە شاری بەغدا بەمامۆستا دامەزراوە، لەساڵی(1992)دا دەگوازرێتەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی #هەولێر# دەبێتە میلاکی دواناوەندی تەقتەقی تێکەڵاو، ساڵی(1994) دەبێتە یاریدەدەری مامۆستا(فریاد حەمەد مەعروف) بەڕێوەبەری دواناوەندییەکە و لە(12-09-2002) دەبێتە بەڕێوەبەری(ئامادەیی تەقتەقی تێکەڵاو).
لە(08-01-2007) دەبێتە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی زمانی عەرەبی لەسەر میلاکی ئامادەیی و دواناوەندییەکان لە یەکەی سەرپەرشتیاری پسپۆڕی ئامادەیی لە کۆیە، لە ساڵی(2013) دەبێتە یاریدەدەری مامۆستا(محەمەد مەلا مستەفا) سەرپەرشتیاری یەکەمی یەکەی سەرپەرشتیکردنی بنەڕەتی کۆیە، لە(01-07-2019) دەبێتە سەرپەرشتیاری یەکەمی یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی بنەڕەتی و باخچەی منداڵانی کۆیە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/411349/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بیلال جەوهەر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بیلال جەوهەر=KTML_ImageCaption_End=
لەماوەی زیاتر لە(30) خزمەت لەبواری پەروەردەدا لە چەندین وێستگەدا لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن کاریکردووه:
1-بەرێوەبەری هۆلەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی ئامادەیی و ناوەندی بووە(9) نۆ جار و(2) دوو جار یاریدەدەری هۆل و(4)چوار جاریش چاودێر بووە.
2-ساڵی(2002) وەکو پشکنەر لە کۆنتڕۆڵی ئامادەیی بەشدار بووە بۆ پشکنینی تێنوسەکانی زمانی عەرەبی پۆلی شەشەمی زانستی و وێژەیی.
3-ساڵی(2005) ئەندامی کۆنترۆڵی سێ یەمی ناوەندی بووە لە شاری سلێمانی.
4-لەساڵی(2007) ئەندامی کۆنفراسی پەروەردەیی بووە وەک ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی پەروەردەیی لە لێژنەی تاوتوێی تەوەری تاقیکردنەوەکان لەگەڵ مامۆستا(چاپوک عەبدوڵلا مام یەحیا).
5-ساڵی(2010) ئەندامی لێژنەی بەدواداچوونی پرۆسەی بونیاتنانی تواناکان بووە کە پڕۆسەیەکی ئەزمونی بوو لە هەموو عێراق تەنها لە سەر هەردوو پەروەردەی(کۆیە)و(کەرخی بەغدا) پەیڕه و کرا.
6-لە ساڵی(2011)ئەندامی کۆنتڕۆڵی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی بووە لە شاری هەولێر.
7-لە نێوان ساڵانی(2012-2016) ئەندامی لێژنەی دانانی پەرتوکی پڕۆگرامی زمانی عەرەبی بووە لە پۆلی(7-12)ی بنەڕەتی و ئامادەیی.
8-لە ساڵی خوێندنی(2013-2014) ئەندامی لێژنەی ئەزمونەکانی پەروەردەی کۆیە بووە.
9-لەنێوان ساڵانی(2012-2016) بەشداری هەموو وۆرکشۆپەکانی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی کردووە لە شاری هەولێر.
10-لە ماوەی ساڵانی(2019-2022) ئەندامی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیەیە.
11- سەرۆکی لێژنەی دڵنیایی جۆری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا و یەکەی سەرپەرشتیاری کۆیەیە.
-جگە لە بواری پەروەردە لە سەروبەندی خوێندکاری و گەنجیدا لە بواری ڕۆشنبیری و وەرزشیدا چالاکی جۆراوجۆری کردووە وەکو:
1-لە ساڵانی(1984-1985)و(1985-1986) لە دواناوەندی تەقتەقی کوڕان لەگەڵ خوێندکارە هاوپۆلەکانی(بەهرام ئەکرەم و کامەران داود و لوقمان حەوێز و کەمال عوسمان و عوسمان قەرەناوی و جەبار سوارە و ئامانج سلاح و عاسی یونس) شانۆگەری(قوتابخانەیەکی سەیر) لە نوسینی خۆیی و بێستون حەسەن عەلی لە ئاهەنگی نەورۆز پێشکەش دەکەن.
2-ساڵی(1993-1994) دەبێتە ئەندامی دامەزرێنەری تیپی شانۆیی تەقتەق و بە هەڵبژاردن دەبێتە سەرۆکی تیپەکە.
3-ساڵی(1994) شانۆگەری(دەروێش) و (دکتۆر)ی نوسیووە و دەرهێنەریشیان بووە و(فاخیر حەمەخان و حەسۆ نەجم و محەمەد حەمە ساڵح #ئۆمەرگومبەت#ی) ئەکتەری ئه و شانۆیانە بوون و لە ئاهەنگی قەڵاتەی تەقتەق پێشکەشی جەماوەریانکردووە.
4- خولیایی مەلەوانی و تۆپی پێ بووە، بۆیە لەساڵی 1994 دەبێتە ئەندامی دامەزرێنەری یانەی وەرزشی تەقتەق.