دەستی زۆر سامانی نییە.
دەستی زۆر: مەبەست لە دەستی کەسی ستەمکار و زۆردارە، بەهۆی ئەوەی دەسەڵات پشتیووانی دەکات و سامان زۆرە، دەکەوێتە چەوسانەوە خەڵکی، هیچ دەرفەتێک بۆ ستەمکاریی لەدەستنادات، پەندەکە واتە: ئەوەی زۆردار بە دەستی ئەهێنێت، ڕۆژێک دێت سامانەکەی لێدەسەننەوە و کۆتایی بە دەسەڵاتەی دێنن.[1]