نەپەگە: ئەوەی ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی 14ی تەمووزی ئافراند، هەڵوێستی سەرکەوتە.
#13-07-2023#
نەپەگە ڕایگەیاند کە هێڵی بەرخودانی 14ی تەمووز 41ساڵە هێڵی تێکۆشانی نەپەگە دیاریدەکات و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان بەو هۆشمەندی، گیان و ڕێبازەوە شەڕدەکەن و دۆزی ئازادی و هەبوونی گەلی کورد بە دڵنیاییەوە دەگەیەننە سەرکەوتن.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) شەهیدانی گەورەی ڕۆژووی مردنی 14ی تەمووزی بە ڕاگەیەنراوێک بە بیرهێنایەوە.
$راگەیەنراوەکە بەم جۆرەیە:$
لە 41ەمین ساڵیادی بەرخودانی گەورەی ڕۆژووی مردنی 14ی تەمووزدا لە کەسایەتی پێشەنگانی نەمری ئەو بەرخودانە مێژووییە هاوڕێ محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەکدا هەموو شەهیدانمان بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە. ئەم چالاکییە پیرۆزە کە هۆشمەندی، هێڵ و گیانی بەرخودانی تێکۆشانی ئازادی نیوسەدەمانی ئافراند، ڕێبەر ئاپۆ کە هاوڕێیانی بەرخودانی گەورەی ئافراند و هەڵوێستی مرۆڤایەتی ئازاد کە 25 ساڵ لە سیستمی ئەشکەنجە ئیمراڵیدا بەرخودان دەکات، بە ڕێزەوە سڵاوی لێدەکەین. بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە ئەو هەڵوێست و بەرخودانە، ڕۆح و هۆشمەندیە، ڕێبازی ژیان و تێکۆشانە لە هەموو ساتێکدا و لە هەموو شوێنێکدا بەزیندوویی بهێڵینەوە و بیگەیەنینە سەرکەوتن.
$رۆژی شکۆی نەتەوەیی لە هەموو هاوڕێیان پیرۆز دەکەین$
دەوڵەتی تورکی فاشیست لە کەسایەتی کادرەکانی پەکەکە لە زیندانی ئامەددا دژوارترین ئەشکەنجەی دژەمرۆڤایەتی بەسەر کورداندا سەپاند، بۆ ئەوەی لە نرخ و ناسنامەی خۆیان دووریان بخاتەوە هێرشی ئەنجامدا. لەبەرانبەر ئەو هێرشەش بەرخودانی گەورە نیشاندرا. بەرخودانی گەورەی ڕۆژووی مردنی 14ی تەمووز لەناو گوشار، ستەم و ئەشکەنجەی نامرۆڤانە لە زیندانی ئامەد، لەپێناو پاراستنی ناسنامە و شکۆمەندی بە هۆشمەندیی گیانبەختکردن ئەنجامدرا. بەرخودانێکی زۆر گەورە و مێژووییە کە شێوازی بەرخودان و گیانی فیدایی ئاپۆیی نیشاندا و کردوویەتی بە هێڵێک. لەناو نەبوونی دەرفەت و هەروەها هەبوونی ئەشکەنجەی دڕندانەدا هەڵوێستی سەرکەوتنی گیانی فیدایی ئاپۆیی دەستنیشان کرد. ئەو بەرخودانە مێژووییە کە لە کەسایەتی کادرە پێشەنگەکانی پارتیمان نیشاندرا، سکۆمەندیەکی زۆر گەورەی بە هەموو هاوڕێیان و گەلی کورد بەخسی. 14ی تەمووز لە هەمان کاتدا وەک ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی واتاداربوو. ڕۆژی سکۆی نەتەوەیی لە گەلی کوردی وڵاتپارێز، هاوڕێیان لە زیندانەکان و هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان پیرۆز دەکەین.
$هێڵی بەرخودانی 14ی تەمووز 41 ساڵ ڕێنیشاندەری ئێمەیە$
هێڵی بەرخودانی 14ی تەمووز کە بووە هۆی ئەوەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ وڵات و هەڵمەتی 15ی تەباخ سازبکرێت، 41ساڵە ڕێنیشاندەری ئێمەیە، هێڵی تێکۆشانی ئێمەی دیاریکردووە. گەریلاکانی کە تێکۆشانێکی بە گیانی فیدایی ئاپۆیی بۆخۆیان کردووەتە دۆخێکی بێگەڕانەوەی ژیانی شۆڕشگێری، ئەمڕۆش بە ڕێبازی 14ی تەمووز خۆڕاگری دەکەن. هەڵوێستی گەریلا لە باکووری کوردستان، بەرخودانی ئەفسانەیی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تایبەتی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە ڕۆح و هۆشمەندی 14ی تەمووز ئەنجام دەدرێت. ئیرادەیەکی لەبن نەهاتوو بەرانبەر دوژمن دەگرنەبەر، تا کۆتا هەناسەیان سازش لەسەر قارەمانێتی ناکەن و شەهید دەبن. لە کەسایەتی هاوڕێ خەبات کۆپ و زانا ڕۆژدادا بەرخودانێکی ئەفسانەیی نیشان دەدەن کە دوو گەریلا سوپایەکیان ڕاگرت، بەرانبەر هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەک وەستانەوە، پەناگەکەیان کردە قەڵایەکی گەورەی بەرخودان و بەرانبەر بە دوژمن و مردن وەستانەوە. ئەم هەڵوێستە وەک دوایین نوێنەرانی هەڵوێستی قارەمانێتی گەریلا کە خۆی بەدەستەوە نادات و درێژەی ئەو هێڵەیە، چووتەناو مێژووی تێکۆشانمان. دوژمنی کۆمەڵکوژکاری کۆلۆنیالیست بە تەکنەلۆژیای شەڕی دژە مرۆڤایەتی، بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایییش هێرش بکات، هێزی خایین و داردەستیش بەکاربهێنێت، تا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەم هۆشمەندی، گیان و ڕێبازەوە تێبکۆشن، دۆزی ئازادی و هەبوونی گەلەکەمان سەردەکەوێت و ئەمە سەلمێنراوە.
$ئێمە لەسەر ڕێبازی شەهیدانمان بەرخودانی گەورەی ڕۆژووی مردن ڕێدەکەین$
وەک ئەوەی تا ئێستا کردوومانە، لەئێستاش بەدواوە ئێمە لەسەر ڕێباز و ڕێچکەی شەهیدانی بەرخودانی گەورەی ڕۆژووی مردنی 14ی تەمووز ڕێدەکەین، بەو ڕێبازەی ئەوان خوڵقاندوویانە تێدەکۆشین، بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجەکانی شەهیدانمان بگەیەنینە سەرکەوتن. وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ڕایدەگەیەنین کە ئاڵای بەرخودا کە لە شەهیدانمان وەرگرتووە، بە شۆڕشی ئازادی کوردستان تاجدار دەکەین، بەو بڕوایە بە سەرکەوتن سڵاو لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین.[1]