ئەم مۆزەخانەیە یەکێک لەهەرە کۆشکە گرنگ و سەرنجڕاکێشی توریستی (گەشتوگوزاری) ی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، شێوازو سەبکی معماری (ئەندازەیی) ئەم کۆشکە دەگەڕێتەوە سەردەمی قاجاریەکان، کە لەکۆشکی سەرەکی و ژێر زەمینێکی فراوان پێکهاتووەو، ناوەکەی بە سەقفی گنبدی و جوانکاری و ئاوێنەسازی زۆر جوان داپۆشراوە، لەهەمووی سەرنجڕاکێشتری ئەم کۆشکە هۆڵێکی گەورەیە کە حەوت لینگی هەیە و بە شاکارێکی دارتاشی دێتە ئەژمار.