- نوێنەرێکی کۆمەڵەی ژ.ک بە نێوی محەمەد ئەمین شەرەفی، لە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە هاتە شاری کەرکووکی باشوور بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ پارتی هیوا، کە ڕەفیق حیلمی و ئەمین ڕەواندزی و عیزەت عەبدولعەزیز و مستەفا خۆشناو و شێخ قادری بەرزنجی و سەی عەزیز شەمزینی لە گەڵیدا دووان.