- پارێزگاری ئامەد لە باکوری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی لە 13 ناوچە ڕاگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
- مامۆستایانی ناڕەزایی لەسلێمانی و گەرمیان ئەمرۆ شەممە "زەنگی بایکۆت"ی خوێندنیان لێداو جەختدەکەنەوە کە تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت لەبایکۆت بەردەوام دەبن.
- زەنگی سەری ساڵی نوێی خوێندن ئەمڕۆ لەهەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک لێدرا.
- دیداری چەتری ئاشتی پێنج لایەنە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان لەشاری هەڵەبجە کێشەی تێکەوت کاتێک نوێنەری زۆربەی لایەنەکان ئامادە نەبوون و بەهۆیەوە دیبەیتەکە ئەنجام نەدرا. دیبەیتەکە کەلەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی یەوە ئامادەکاریی بۆ کرابوو بڕیاربوو ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی نوێنەرانی پێنج حزبەکەس سەرەکییەکە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی دیبەیتەکە ئەنجام نەدراو ڕێگە بەپەرلەمانتارانی ئه و حزبانە نەدرا لەجیاتی بەرپرسانی باڵای حزبەکانیان قسە بکەن.
- بۆردومانی چڕی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لەناو شاری موسڵ دەستیپێکردووە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی ئه و شارە.
- شازدەمین کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و پرسی یەکێتی نەتەوەیی کورد لە برۆکسل دەستی بە کارەکانی خۆی کرد، ئەم کۆنگرەیە بە ئامادەبوونی 250 نوێنەر لە حزب و لایەنە سیاسییەکان و هەروەها کەسایەتییەکان لە چوارپارچەی کوردستان دەستیپێکرد، وا بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێ.
- هێزەکانی پارستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەی نێوان شارەکانی وان و جولەمێرگ لە باکوری کوردستان حەوت سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
- پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ مۆڵەتی ڕێگەدان بەهێزەکانی سوپای وڵاتەی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەناو خاکی عیراقو سوریا بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژکردەوە.
- لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە لە نزیک شارۆچکەی چەلێ سەر بە شاری هەکاری لە باکوری کوردستان سەربازێکی تورکیا کوژرا و پێنچ سەربازی دیکەش برینداربوون.