ئەمڕۆ شەممە 3ی شوبات، یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای تورکیا نوێترین ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی شاری #عەفرین# و سوپای تورکیایان بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکانی #یەپەگە# لەماوەی شەش ڕۆژدا 473 سەربازی تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی کوژراون، بەپێی ئامارەکانی سوپای تورکیاش لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردودا 897 شەڕڤانی یەپەگە کوژراون.
هاوکات تەندروستیی عەفرین ئەمڕۆ ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ڕایگەیاندووە، لەماوەی 15 ڕۆژدا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە 150 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.
دەقی ئامارەکان بەمشێوەیەی خوارەوەن:
ئامارەکانی هەسەدە لە 26ی کانونی دووەمی 2018 بۆ 1ی شوباتی 2018:
473 سەربازی تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی کوژراون.
تورکیا 1893 مووشەک و چەکی قورسی جۆراوجۆری بەکارهێناوە.
هێلیکۆپتەری جۆری کۆبرا 15 هێرشیانکردووە.
- 250 جار ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە.
32 تەرمی هێرشکاران بەجێماون.
460 هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدراون.
فڕۆکەیەکی چاودێریی خراوەتەخوارەوە.
34 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.
30 کەسی سڤیل کوژراون.
شەڕڤانێک دەستگیرکراوە.
- 25 تانک تێکشکێنراون.
ئاماری بڵاوکراوەی 15 ڕۆژی چالاکییەکانی سوپای تورکیا لە عەفرین:
- 897 شەڕڤانی یەپەگە کوژراون
- 17 شەڕڤانی یەپەگە بەدیلگیراون
- 9 شەڕڤانی یەپەگە دادگاییکراون
- شاخێک گەمارۆدراوە
- 498 پێگە و حەشارگە کراونەتە ئامانج
- 7 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە
- 43 کەس برینداربوون
- 42 خانوو، باڵەخانە، مزگەوت و دوکان زیانیان بەرکەوتووە
- 87 مووشەک لە عەفرینەوە هەڵدراوەتە شارەکانی کلیس و هاتای
- 28 پێگە، 24 گوند، 7 ناوچەی نیشتەجێبوون، 27 خاڵ کۆنترۆڵکراون
ئاماری تەندروستیی عەفرین لە 3ی شوباتی 2018 کە تایبەتە بە قوربانییانی سڤیل
- لەماوەی 15 ڕۆژدا 150 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.
- 298 کەس بریندار بوون.
- لەنێو قوربانیاندا منداڵ، ژن و کەسانی بەساڵاچوو هەن.[1]
#03-02-2018#